Erbil 38°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 03:26

سەرۆکوەزیرانی عێراق: خۆپیشاندەران نیشتمانپەروەی خۆیان سەلماند

کوردستان TV
100%

سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی رایگەیاند كە خۆپیشاندانەكانی دوێنێ یەكشەممە لە بەغدا، خۆپیشاندانی ئاشتییانە بوون، بۆ یادكردنەوەی ساڵیادی خۆپیشاندانەكانی تشرینی یەكەمی 2019.

مستەفا كازمی سەبارەت بەو خۆپیشاندانانەی كە دوێنێ‌ یەكشەممە بۆ ساڵیادی خۆپیشاندانەكانی تشرینی یەكەمی 2019 ئەنجامدران تویتێكی بڵاوكردەوە و نووسیوویەتی:

خۆپیشاندانەكانی دوێنێ یەكشەممە لە بەغدا، خۆپیشاندانی ئاشتییانە بوون، بۆ یادكردنەوەی یەكەمین ساڵیادی خۆپیشاندانەكانی تشرینی یەكەمی 2019.

راشیگەیاندووە زۆربەی خۆپیشاندەرە ئاشتیخوازەكان لە میانی خۆپیشاندانەكانی دوێنێ یەكشەممەدا، پابەندبوون و نیشتمانپەروەریی خۆیان سەلماند، لەگەڵ ئەوەیشدا هێرشكراوەتە سەر هێزە ئەمنییەكان كە دانیان بەخۆیاندا گرتبوو و قوربانییان داوە.

سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی ئەوەشی نووسییووە "دەبێت ئەو رووداوانە، ببن بە وانەیەك بۆ هەموومان. یەکگرتووییمان ئومێدە".

دوێنێ‌ یەكشەممە لە ساڵیادی خۆپیشاندانەكانی 25ی تشرینی یەكەمی 2019دا، خۆپیشاندان لە شاری بەغدا و ژمارەیەك شاری دیكەی باشوور و ناوەڕاستی عێراق ئەنجام دران.

پێشتر وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاندبوو كە لە میانی خۆپیشاندانەكانی دوێنێ‌ یەكشەممە لە بەغدای پایتەخت، 43 كارمەندی ئەمنی برینداربوون.

لە 25ی تشرینی یەكەمی2019دا، خۆپیشاندان لە بەغدای پایتەخت و ژمارەیەك پارێزگای دیكەی عێراق بەڕێوەچوو كە بەھۆیەوە حكوومەتی پێشوو بە سەرۆكایەتی عادل عەبدولمەھدی ناچار بە دەستلەكاركێشانەوە كرا.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.