گوته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆك مقه‌ده‌م هێمن سلێمان له میانی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: كه‌سێك به ناوی فه‌رهاد عیسا ساڵح كه شه‌ش فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌وه بۆ ده‌ركراوه و له ده‌ست یاسا رای كردووه و ئاماده نه‌بووه خۆی راده‌ست بكات، دواجار كاتژمێر 12:30ی شه‌وی رابردوو دوای ده‌ستنیشان كردنی شوێنی مانه‌وه‌ی توانرا تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیر بكرێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو كه له میانی ده‌ستگیركردنیدا، تۆمه‌تباره‌كه چه‌ندین جۆره چه‌كی جۆراوجۆر و دوو نارنجۆك و بڕیك ماده‌ی بێهۆشكه‌ری له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا و رەوانه‌ی لای دادوه‌ر كرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.