مهسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم رایگهیاند: رێگهنادهین هیچ كهسێك ئاشتی و ئاسایشی ههرێمی كوردستان تێكبدات.
ئەمڕۆ دووشەممە 2020/10/26 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەژماری فەرمیی خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) پۆستێكی كردووە و تیایدا رایگەیاند: دەستخۆشی لە هێزەکانمان دەکەم بۆ تێکشکاندنی ئەو تۆڕەی لە چەندین کەس پێکهاتبوون و نیازی ئەنجامدانی تووندوتیژییان هەبوو لە کوردستان.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە روو، ئاسایش و ئاشتیمان ئەولەوییەتی هەرە لەپێشینەمانە و ڕێگە نادەین کەس زیانی پێ بگەیەنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.