كونسوڵی گشتی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: کوردان دەتوانن هەمیشە پشت بە دوو هاوڕێ ببەستن، چیاکان و ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمه‌ریکا.
رۆب واڵەر، کونسوڵی ئەمه‌ریکا لە هەولێر پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، وەک ستافی کونسوڵخانەی ئەمه‌ریکا شانازی دەکەین بەوەی کە هێزێکی سودبەخشین لە هەرێمی کوردستان، شانازی دەکەین بەوەی کە لە هەرێمی کوردستانین و رۆژانە لەگەڵ هاوتا کوردەکانمان لەکارداین بۆ برەودان بە بەرژەوەندیە هاوبەشەکانمان.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمه‌ریکا و هەرێمی کوردستان سەلامەتتر دەکەن لەرێگەی بەهێزکردنی پێشمەرگەوە کە هاوپەیمانێکی زۆر گرنمان بوون لە شەڕی دژی داعشدا.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، لەرێی ئاژانسی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمه‌ریکاوە بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی، ئامڕاز بۆ هاوڕێیانمان لە هەرێمی کوردستان دابین دەکەین بۆ بەکارهێنان لەو بەرەنگاربوونەوە جیهانیەی بەرامبەر پەتای کۆرۆنا هەیە.
له‌باره‌ی پهیوهندیهكانیش له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان رۆب واڵەر ده‌ڵێت، لە رووە ئابوریەکەوە لەکارداین لەگەڵ هاوبەشە خۆجێییەکانمان و ژووری بازرگانی ئەمه‌ریکا بۆ زیاتر کاری بازرگانی و باشترکردنی ژینگەی وەبەرهێنان و رەخساندنی هەلی کار لێرە و ئەمه‌ریکاش، لە هەمان کاتیش‌دا بەشی کونسوڵگەریمان لێرە خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیانی ئەمه‌ریکی دەرەوەی وڵات دابین دەکات.
جه‌ختیش له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، هەر کە دۆخی تەندروستی رێگەیدا ئەوا بەشی کونسوڵگەریمان ڤیزا دەداتە ئەو هاوڕێیانەمان لە هەرێم کە دەیانەوێت سەردانی ئەمه‌ریکا بکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.