بڕیاره له كۆبوونه‌وه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆدا ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پرسی دیاریكردنی بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن له هه‌ردوو پارێزگا‌ی كه‌ركووك و نه‌ینه‌وا یه‌كلایی بكاته‌وه و په‌سه‌ندی بكات.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه به‌شیر حه‌داد جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاندووه كه له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێككه‌وتن كراوه له دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن له هه‌ردوو پارێزگا‌ی نه‌ینه‌وا و كه‌ركووك په‌سه‌ند بكرێن كه له دانیشتنی ڕۆژی شه‌ممه‌ی رابردووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگدان له‌سه‌ر شێوازی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌و دوو پارێزگایه بۆ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه دواخرابوو.
هاوكات به‌شیر حه‌داد له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا به ئاماده‌بوونی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له هه‌ردوو پارێزگا‌ی كه‌ركووك و نه‌ینه‌وا و سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی ڕوونی كرده‌وه كه دواخستنی ده‌نگدان له‌سه‌ر دابه‌شكردنی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن له كه‌ركووك و نه‌ینه‌وا بۆ ئه‌وه بوو هه‌لی زۆرتر بۆ نوێنه‌رانی پێكاهه‌ته‌كان بڕه‌خسێنرێت له‌ناو خۆیاندا له‌سه‌ر شێوازێك ڕێكبكه‌ون كه هه‌موو لایه‌نه‌كان لێی ڕازی بن.
به‌شیر حه‌داد راشیگه‌یاندووه به بێ ڕێككه‌وتنی نێوان نوێنه‌ره‌كانی پێكهاته‌كان له‌و دوو پارێزگایه، نه‌ده‌كرا بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌و دوو پارێزگه‌یه په‌سه‌ند بكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.