وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاند: تاكه رێگه‌چاره‌ی كۆتاییهێنان به كێشه‌كانی نێوان توركیا و یونان، رێگه‌چاره‌ی دیپلۆماسی و سیاسییه.
ئاژانسی هه‌واڵی رووسیا ئه‌لیۆم بڵاویكرده‌وه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆف له لێدوانێكی بۆ ئاژانسی ئیمنای یۆنانی رایگه‌یاند، رووسیا بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ر جۆره كیشه و ناكۆكییه‌ك، جه‌خت له رێگه‌چاره‌ی سیاسییانه ده‌كاته‌وه كه له‌سه‌ر بنه‌مای بڕوا بوون به یه‌كتری و رێككه‌وتنی دولایه‌نه بێت، ئه‌ویش به گوێره‌ی رێككه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
لاڤرۆف هه‌روه‌ها گوتی: چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان توركیا و یونان له‌باره‌ی ناكۆكیه‌كانیان له‌سه‌ر دابه‌شكردنی سنووره ئاوییه‌كانی نێوانیان له ده‌ریای سپی ناوه‌راست، ده‌بێـت له رێگه‌ی دیپلۆماسی و له‌سه‌ر بنه‌مای یاسا و رێككه‌وتننامه نێوده‌وڵته‌ییه‌كان بێت كه تایبه‌ته به یاسای ده‌ریایی ساڵی هه‌زار و نۆسه‌د و هه‌شتا و دوو كه پشت ده‌به‌ستێت به كۆمه‌ڵێك ده‌قی یاسایی نێوده‌وڵه‌تی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ده‌قی نووسراوی ماده‌ی سێی رێككه‌وتننامه‌كه جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی ،هه‌موو وڵاتان بۆیان هه‌یه سنووره ئاوییه‌كانی خۆیان دیاری بكه‌ن كه زیاتر له دوازده مایل نه‌بێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌شێك له وڵاتان به چه‌ند هۆكارێك پێویسته ئه‌و مه‌ودایه كه‌متر بكه‌نه‌وه .
له ئه‌گه‌ری كه‌وتنه‌وه‌ی هه‌ر ناكۆكیه‌كیش له باره‌ی دیاریكردنی سنووری ئاوییه‌كانی نێوانیان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێیان، پێویسته كێشه‌كه‌یان له‌سه‌ر بنه‌مای پرۆتۆكه‌ڵ و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.