لەخۆپیشاندانەکانى رۆژى یەکشەممەى بەغدا و پارێزگاکانى باشورى عێراقدا سهرووی 100 کەس برینداربوون کە زۆرینەیان سەربەهێزە ئەمنیەکان بوون.
کۆمسیۆنى مافەکانى مرۆڤى عێراق بڵاوى کردەوە، ئهمرۆ دووشهممه خۆپیشاندانی ناڕەزایی لە شاری بەغدا بەردەوامی ههبوو لەكاتی راوەدوونانی خۆپیشاندەران لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە لەسەر پردی كۆماری نزیك گۆڕەپانی تەحریر، خۆپیشاندەرێك لەسەر پردەكە كەوتە خوارەوەو گیانی لەدهستدا.
لە بەیاننامەیەکدا کۆمسیۆنی مافی مرۆڤ ڕایگەیاند، تیمەکانی کۆمسیۆن لە میانی چاودێریکردنی خۆپیشاندانەکان لە بەغدا و پارێزگانی دیکە، کە دوێنی بەبۆنەی ساڵیادی خۆپیشاندانەکانی تشرینی ساڵی ڕابردوەوە بەڕێوەچوون، دەرکەوتووە 32 خۆپیشاندە و 138 کەسیش لە هێزە ئەمنییەکان بریندار بوون.
دوێنێ یەكشەممە لە ساڵیادی خۆپیشاندانەكانی 25ی تشرینی یەكەمی 2019، هاووڵاتییان لە گۆڕەپانی تەحریر گردبوونەوەو ئەمڕۆش خۆپیشاندانەكان بەردەوام بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.