فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان بۆردوومانی چەند بنکەیەکی داعشیان لە سنووری قەزای مەخموور کرد و چوار چەکداری داعشیان کوشت.
سیروان بارزانی سەرپەرشتیاری میحوەری گوێڕ - مەخمووری هێزی پێشمەرگە بە كوردستان تیڤی راگەیاند: دوای ئاڵوگۆڕی زانیاریی هەواڵگری لەگەڵ پێشمەرگە، نیوە شەوی رابردوو ژمارەیەک فڕۆکەی هاوپەیمانان چەند پێگەیەکی داعشیان لە بناری چیای قەرەچووغ لە سنووری قەزای مەخموور بۆردوومانکردووە و لە ئەنجامدا چوار چەکداری داعش کوژراون.
سیروان بارزانی گوتیشی، ماوەیەکە جموجۆڵی داعش لە سنوورەکە زیادی کردووە و نزیکەی 30 تیرۆریستی داعش بەشێوەی گرووپ كاری تیرۆریستی له دژی خەڵکی سڤیلى ناوچهكه دەکەن، بەڵام توانای هێرشکردنیان نییە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.