فەرماندەیی هێزی بەرگری ئاسمانی عێراق ڕایگەیاند: بەم نزیکانە سیستمی موشەکی پێشکەتووی دژە ئاسمانی دەگاتە عێراق.
لە بەیاننامەیەکدا فەرماندەیی بەرگری ئاسمانی عێراق هاتووه، کە تەواوی ئاسمانی عێراق کۆنتڕۆڵە و ئاگاداری سەرجەم جموجۆڵی فڕۆکەکانن کە بە ئاسمانی عێراقدا هاتوچۆ دهكهن، هاوکارێکی باش دەبێت بۆ زیاتر تۆکمەکردنی ئاسایشی ئاسمانی عێراق.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دڵنیایی دەدەن لە پاراستنی دامەزراوە گرنگ و ستراتیژییەکان و دامەزراوە و شوێنە پیرۆزە ئاینییەکان، بەم نزیکانەش سیستمی موشەی پێشکەوتوو دەگاتە عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.