له میانه‌ی به‌شداریكردنى له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به بابه‌تی هەوڵە نەزۆکەکان بۆ تێکدانی ئاسـایشـی هـەرێـم ئەکـرەم سـاڵح، بەرپرسی لقی 22ی گەرمیانی پ.د.ک رایگه‌یاند:
هه‌رێمی كوردستان وه‌ك ناوچه‌یه‌كی ئارام به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه زیاتر وای كردووه چاوی نه‌یارانی تێ بكه‌وێت چونكه هه‌رێمی كوردستان ناوچه‌یه‌كی سه‌قامگیره بۆ خه‌ڵكی كوردستان و ئه‌وانه‌ی رووی تێده‌كه‌ن هه‌روه‌ها ته‌واوی وڵاتانی جیهان سه‌رسامن به‌و سه‌قامگیرییه‌ی كه له‌و ناوچه‌یه‌دا به‌رقه‌راره ، ئه‌وانه‌ی چاویان پێ هه‌ڵنایه لێره‌و له‌وێ هه‌وڵیان داوه ئه‌و سه‌قامگیرییه تێك بده‌ن ، به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌كان و ئاسایش توانیویانه كه ناوچه‌كه بپارێزن له‌و كه‌سانه‌ی كه چاویان به‌و پێشكه‌وتنه‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵنایه‌ت .
بەرپرسی لقی 22ی گەرمیانی پ.د.ک راشیگەیاند: ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه به‌پێی راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌ی تێوه گڵاوه لایه‌نێكی كوردییه كه په‌كه‌كه‌یه ، حاله‌تێكی گوماناوییه كه ناوچه‌كانی خۆیان جێهێشتووه ، هاتوون ئارامی هه‌رێمی ئه‌من و ئاسایشی هه‌رێم بشێوێنن ، ده‌ستبه‌رداری نه‌یاری خۆیان بوون و هاتوون هه‌رێمی كوردستان و ئاسایشه‌كه‌ی تێك بده‌ن . ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه پێی وایه به‌و عه‌قلیه‌ته كار بكه‌ن ، ئه‌وه ده‌بێ بزانن كه تێنه‌گه‌یشتوون . چونكه له هه‌وڵه‌كانی سه‌ركه‌وتوو نابن .
په‌كه‌كه و هه‌ر هێزێكی سیاسی ئه‌گه‌ر بیه‌وێت ئه‌من و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان تێك بدات ئه‌وا ده‌بێت بزانیین كه ئه‌جیندای ده‌ره‌كی له پشتیه‌وه‌یه .
وتیشی هه‌رێمی كوردستان بێ وه‌ڵامی به‌رامبه‌ر به په‌كه‌كه مانای ئه‌وه نییه كه ده‌سه‌ڵاتی نیه به‌ڵكو نایه‌وێت له گه‌ڵ هیچ هێزێكی سیاسی پارچه‌كانی كوردستان تووشی كیشه بێت .
ئەکـرەم سـاڵح هەروەها راشیگەیاند: ئه‌و هه‌وڵانه‌ی په‌كه‌كه ئه‌وه روونده‌كاته‌وه كه تا چه‌ند هه‌ڵه بیر ده‌كه‌نه‌وه ، چونكه ئه‌و هێزه مۆڵه‌ت پێدراو نین نه له هه‌رێمی كوردستان نه له عێراق ، ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غدا سه‌باره‌ت به شه‌نگالیش ، پێویست بوو په‌كه‌كه سوپاس و ده‌ستخۆشیان له حكومه‌تی هه‌رێم و عێراق بكردایه بكردایه بۆ هه‌وڵه‌كانیان و گه‌رانه‌وه‌ی ئاواره‌كانی شه‌نگاڵ ، به‌ڵام ئه‌وان ئه‌جیندای ده‌ره‌كی به‌رێوه‌یان ده‌بات .
هیوادارم خه‌لكی كوردستان هاوكاری حكومه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی بن..
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.