له میانه‌ی به‌شداریكردنى له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به بابه‌تی هەوڵە نەزۆکەکان بۆ تێکدانی ئاسـایشـی هـەرێـم د. رێـبیـن سـەلام مامۆستای زانکـۆ رایگه‌یاند: ئه‌و بارودۆخه ئاسایشه‌ی كه له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه به دره‌وشاوه‌ترین ئاسایش و ئارامی داده‌نرێت له ناوچه‌كه .
په‌كه‌كه به‌شێك نیین له جه‌سته‌ی ئێمه به‌ڵكو ده‌یانه‌وێت سنوور ببه‌زێنن و به‌زاندوویانه له پێناو ئامانجێكی زۆر وێڵ و ڵێڵدا ، ئه‌وان له‌دروشمی سه‌ربه‌خۆیی بۆ بچووكترین دروشم و هه‌نگاو نان و هه‌ر ئاڵایه‌ك و ئاوازه‌ك ده‌ژه‌نن ، په‌رته‌وازه‌ن .
د. رێـبیـن سـەلام راشیدەگەیەنێت: سه‌نگه‌ری هه‌ره پێشه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان دژه تیرۆریزمه، به‌ڵام ئه‌وان واتا په‌كه‌كه ، بۆیه تیرۆریزمن چونكه له‌سه‌ر رایه‌كن كه ده‌زانن ئه‌و رایه‌یان هه‌ڵه‌یه، په‌كه‌كه خراپترین جۆری تیرۆریزمن له جیهان، هیچ شۆرشێك له جیهاندا نه‌بووه كه هێلی سیاسی و عه‌سكه‌ری له‌ناو وڵاتێكی دیكه بێت، كه ئه‌وه له لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه بوونی هه‌یه، 45 ساڵ بوونت هه‌بێت و 45 كیلۆمه‌ترت به‌ده‌سته‌وه نه‌بێت.
راشیگەیاند:ئه‌و سه‌قامگیرییه‌ی كه كراوه‌ته ئامانج هه‌رێمی كوردستانه ئه‌وه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ی بۆ ته‌واوی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵاتان ده‌گه‌رێته‌وه له رێگه‌ی دبلۆماتی و سیاسی و ئابووری.
وتیشی: ئه‌وانه‌ی له به‌ره‌ی دژه ئارامین بریتین له به‌ره‌ی تیرۆریزم و هیچ رێگایه‌كی دیكه‌یان له‌پێش نییه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.