Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 21:03

ئەمەریکا وەزیرێک و ژمارەیەک دامەزراوەی ئێرانی خسته‌ لیستی ڕەشەوە

کوردستان TV
#11
100%

وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا ژمارەیەک دەزگاو دامەزراوە و بەرپرسی دیکەی  ئێرانی خستە لیستی سزاکانییەوە، لەنێویشیاندا وەزیری نەوتی ئەو وڵاتەی تێدایە.

ئەمڕۆ دووشەممە 26ی تشرینی یەكەم لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا سزاكانی بۆ سەر تاران فراوانتر دەكات و لەو نێوەندەدا بێژەن زەنگەنە، وەزیری نەوتی ئێرانی خسته‌ لستی ڕه‌شه‌وه‌.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا ئاشكراشیكرد، سزاكە كەسانی تری ئێرانیش دەگرێتەوە، جگە لە كۆمپانیا و دامەزراوە ئێرانییەكان.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ده‌ڵێت سزای ئه‌و كه‌سانه‌ كه‌ ده‌یانگرێته‌وه‌  بۆیان نییە سەردانی ئەمریکا و وڵاتانی هاوپەیمانی بکەن یان بازرگانییان لەگەڵ بکەن، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، تەواوی سەروەت و سامانەکانیشیان دەستیبەسەردا دەگیرێت.

لە بەیاننامەیەكی وەزارەتەكەدا، وەزیری نەوتی ئێران و دوو بارهەڵگری نەوت کە بە ئاڵای هندۆراس و پەنەماوە نەوتیان گواستوەتەوە و پەیوەندییان بە کۆمپانیای نیشتیمانی ئێران بۆ نەوت هەبووە.

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.