Erbil 38°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 07:40

وەزارەتی کشتوکاڵ هەنگاوێکی نوێ بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمی پەتاتە دەگرێتەبەر

گرێبەست لەنێوان كەرگەكانی جپس و جوتیارانی پەتاتە دەكرێت
کوردستان TV
100%

لەژێر چاودێری وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو گرێبەست لەنێوان كارگەكانی جپسی پەتاتە و جوتیارانی پەتاتە دەكرێت بۆ كڕینەوەی بەرهەمی پەتاتە و خولی راهێنانیش بۆ جوتیاران دەكرێتەوە.
بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی كارگەكانی جپسی پەتاتە و نوێنەری جوتیارانی پەتاتەی كرد.
لە كۆبوونەوەكە كە كەریم سلێمان، بریكاری وەزارەت ئامادە بوو گفتوگۆكرا لەسەر هاوردەكردنی جۆرەكانی بنەتۆی پەتاتە بۆ ئەوەی جوتیاران بیچێن و كارگەكانیش لێیان بكڕنەوە.
هەروەها گرێبەستێكی یاسایی  لەنێوان كارگەكان و جوتیارانی پەتاتە دەكرێت بۆ ئەوەی كارگەكان بەرهەمی جوتیاران بكڕنەوە، وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو سەرپەرشتی گرێبەستەكە دەكات بۆ ئەوەی هەردوولا پابەندبن بە گرێبەستەكە.
بەشێكی تری كۆبوونەوەكە گفتوگۆكرا لەسەر كاتی دانانی باجی گومرگی لەسەر هاوردەكردنی پەتاتە، جوتیاران كات و بڕی باجەکەیان بەلاوە پەسند بوو.
بڕیادرا هەماهەنگیەكان بەردەوامبن بۆ ساغكردنەوەی بەرهەمی ناوخۆیی ئەمەش لەرێگەی بەدواداچوون و گرتنەبەری چەند هەنگاوێكی پێویس.
هەر لە كۆبوونەوەكە بڕیاردرا بە كردنەوەی خولی راهێنان بۆ جوتیارانی پەتاتە تایبەت بە دواین زانیاری لەسەر بەرهەمهێنانی پەتاتە

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.