لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌باره‌ت به گفتوگۆكردن له باره‌ی پڕۆژه یاسای پاره‌داركردنی كورتهێنانی دارایی كۆببێته‌وه .
وابڕیاره ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌باره‌ت به گفتوگۆكردن له باره‌ی پڕۆژه یاسای پاره‌داركردنی كورتهێنانی دارایی كۆببێته‌وه كه به‌ستراوه‌ته‌وه به چاره‌نووسی سێ مووچه‌ی كۆتایی ئه‌مساڵ.
له‌مباره‌یه‌وه فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئێواره‌ی دوێنێ له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكردۆته‌وه كه لیژنه‌ی دارایی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به سه‌رۆكایه‌تی حه‌سه‌ن كه‌عبی،جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆده‌بێته‌وه.
هه‌ر له‌راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌مه‌ش كراوه كه كۆبوونه‌وه‌كه به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردنه له باره‌ی پاره‌داركردنی كورتهێنانی دارایی.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
ژێده‌ر / میدیای عێراق
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.