Erbil 38°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 07:28

جووتیارانی تەماتە گرێبەست لەگەڵ کارگەکانی دۆشاوی تەماتە دەکەن

پێش وەرزی بەرهەم هەنگاو دەنرێن
کوردستان TV
100%


پێش هاتنی وەرزی بەرهەمهێنانی تەماتە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دەستی كرد بە چەند هەنگاوێك بۆ ساغكردنەوەی بەرهەمی تەماتە و جوتیاران دەتوانن گرێبەست لەگەڵ كارگەكانی دۆشاوی تەماتە بكەن.


دوای ئەوەی بە بڕیاری بێگەدر تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو هەردوو كارگەی دۆشاوی تەماتەی هەریر و شارەزوور بەگەڕخرایەوە، هەنگاوی ئەمجارەی واژۆكردنی لێكتێگەیشتنە لەنێوان وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و هەردوو كارگەكە بەمەبەستی ئاماده كاری بۆ پێدانی بنەتۆی گونجاو بە جوتیاران و كڕینەوەی بەرهەمی تەماتە لەلایەن كارگەكان. 


 بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی هەردوو كارگەی دۆشاوی تەماتەی هەریر و شارەزووری كرد.
لە دانیشتنەكە به ئامادەبونی بریكار، راوێژكار و ستافی پسپۆڕی وەزارەت  گفتوگۆكرا لەگەڵ هەردوو كارگەكەو تایبەت بە هەنگاوەكانی دوای كردنەوەی كارگەكان بۆ ساغكردنەوەی بەرهەمی ناوخۆیی.


لەسەرەتای كۆبوونەوەكە بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئاماژەی بەوەكرد، پێویستە ئامادەكاریەكانمان دەست پێبكات بۆ دابینكردنی بنەتۆوی گونجاو بۆ جوتیارانمان كەلەبواری پیشەسازیدا دەتوانرێت بەكار بهێنرێت و دواتر لەكاتی پێگەیشتنی بەرهەمدا له چوار چێوەی گرێبەستێكی یاسایدا كە لەنێوان جوتیاران و كارگەكانی دۆشاوی تەماتە ئەنجام دەدرێت و بەرهەمی تەماتە دەكڕدرێتەوە.


وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئاماژەی بەوەكرد، بۆ ئەم مەبەستە لێكتێگەیشتنێك لەگەڵ هەردوو كارگەكە واژۆ دەكەین و گرێبەستەكەش دوای ئامادەكردن بڵاودەكەینەوە بۆ ئەوەی جوتیاران بەرچاویان روون بێت لەئەنجامدانی گرێبەست و ساغكردنەوەی بەرهەمەكانیان.


باس لەوەشكرا كە پێش ئەم هەنگاوە دانیشتنی تایبەت ئەنجام دەدەرێت لەگەڵ جوتیارەكان بۆ گوێگرتن لەسەرنجەكانیان تاوەكو بەهەمووان بتوانرێت بەبازاڕكردنی بەرهەمەكان لە ئەستۆ بگیرێت.


پاشان كارگەكانی دۆشاوی تەماتە سوپاس و پێزانیان ئاراستەی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو كرد، كە چەند ساڵە ئەم كارگانە داخراون، بەڵام لەگەڵ دەست بەكار بوونی كاری جدیكرد بۆ كردنەوەیان.
لایخۆشیەوە كەریم سلێمان، بریكاری وەزارەت جەختی كردەوە كە وەزارەت هەنگاوی پێویستی ناوە بۆ ساغكردنەوەی بەرهەمی جوتیاران.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.