چه‌كدارانی داعش هێرشیان كرده سه‌ر خاڵێكی ئه‌منی كه تایبه‌ت به كێڵگه‌یه‌كی نه‌وتی له پارێزگای كه‌ركوك.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی كه نه‌یوستووه ناوه‌كه‌ی ئاشكرای بكرێت رایگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه هێرشه‌كه خاڵی بیری ژماره 10ی له كێڵگه‌ی خه‌بازه‌ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی مولته‌قا له پارێزگای كه‌ركوك كردۆته ئامانج.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه روونیكرده‌وه كه له ئاكامی هێرشه‌كه‌ی چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعشدا، ئه‌فسه‌رێكی كورد به ناوی له‌تیف ره‌حمان كه سه‌ر به پۆلیسی نه‌وت بووه،شه‌هید كراوه .
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.