وه‌زاره‌تی ته‌ندورستیی عێراق رایگه‌یاند كه له میانی ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی له دوو رۆژی رابردوودا، به‌بۆنه‌ی ساڵیادی خۆپیشاندانه‌كانی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٩ ئه‌نجامدراون، ٢٤٠ خۆپیشانده‌ر و كارمه‌ندی ئه‌منی برینداربوون.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌یف به‌در، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا گوتی: "له میانی دوو رۆژی رابردوودا، نه‌خۆشخانه‌كان پێشوازییان له ٢٠٠ كارمه‌ندی ئه‌منی كردووه كه له خۆپیشاندانه‌كاندا برینداربوون و ره‌وشی ٢٥یان ناجێگیره".
سه‌یف به‌در گوتیشی: "هه‌روه‌ها ٤٠ خۆپیشانده‌ر كه له خۆپیشاندانه‌كاندا برینداربوون، ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان كراون".
لای خۆیه‌وه گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، لیوا سه‌عد مه‌عن له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا راگه‌یاند كه ١٤١ كه‌س به‌تۆمه‌تی ھێرشكردنه سه‌ر ھێزه ئه‌منییه‌كان له میانی خۆپیشاندانه‌كاندا، ده‌ستگیركراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.