Erbil 38°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 07:36

بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک پارێزگایه‌کی ئێرانی هه‌ژاند

کوردستان TV
100%

له‌ پارێزگای یه‌زد-ی ئێران، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 5،2 پله‌ روویدا.

به‌ پێی روونكردنه‌وه‌ی ناوه‌ندی بوومه‌له‌رزه‌ناسی زانكۆی تاران، بوومه‌له‌رزه‌كه‌ كاتژمێر ٠١:٠٤ به‌كاتی ناوخۆ روویداوه‌، كه‌ ناوه‌نده‌كه‌ی شارۆچكه‌ی به‌هاباد-ی سه‌ربه‌ پارێزگای یه‌زد بووه‌ و بوومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌ قۆڵایی هه‌شت كیلۆمه‌تر روویداوه‌.

هێشتا هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه‌ له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ زیانی گیانیی یان ماددی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌ یان نا.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.