بانكی رافیده‌ین ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاندووه كه به‌م نزیكانه لقێكی بانكه‌كه‌یان له‌نێو ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كرێته‌وه.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی بانگه له راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێت : دوای ته‌واوبوونی سه‌رجه‌م رێوشوێنه‌كان،به‌م نزیكانه لقێكی بانكی رافیده‌ین له نێو ده‌سه‌ته‌ی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كرێته‌وه.
هه‌روه‌ها راگه‌یه‌نراوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌مه‌ش كردووه كه كردنه‌وه‌ی بانكه ئاسانكاری بۆ پێدانی پێشینه و خزمه‌تگوزارییه‌كانی بانكی بۆ ئه‌ندامانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات.
شایانی باسه هه‌فته‌ی رابردوو حسێن خه‌لیل ئیسماعیل،به‌ڕێوه‌بری دارایی له‌ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ بانكی رافیده‌ین كاریان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامی حه‌شدی شه‌عبی پێشینه‌یان پێ بدرێت.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
ژێده‌ر / میدیای عێراق
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.