مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، راگه‌یاند كه هێشتا رێكخراوی تیرۆریستیی داعش هه‌ڕه‌شه‌یه و بۆیه پێویسته به‌رده‌وامین له فشارخستنه‌سه‌ر پاشماوه‌كانی داعش له عێراق و سووریا.
مایك پۆمپیۆ له ساڵیادی كوژرانی سه‌ركرده‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش، ئه‌بو به‌كر به‌غدادی له سووریا تویتێكی بڵاوكرده‌وه و نووسیوویه‌تی"له كاتێكدا به‌بۆنه‌ی ئه‌م ده‌ستكه‌وته گرنگه له شه‌ڕی دژبه داعش ئاهه‌نگ ده‌گێرین، به‌ڵام هێشتا داعش هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌یه و پێویسته به‌رده‌وامین له فشارخستنه‌سه‌ر پاشماوه‌كانی داعش له عێراق و سووریا، هه‌روه‌ها گرنگه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمان و هاوبه‌شه‌كانمان، هه‌وڵه‌كانمان چڕتر بكه‌ینه‌وه له پێناو شكستپێهێنانی شانه و تۆڕه‌كانی داعش له سه‌رتاسه‌ری جیهان".
له ٢٧ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٩دا سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند كه له میانی ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌تدا، سه‌ركرده‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش، ئه‌بو به‌كر به‌غدادی له ناوچه‌یه‌كی باكووری پارێزگای ئیدلب باكووری رۆژئاوای سووریا كوژراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.