ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كه له شاری وهان رۆژهه‌ڵاتی چین ده‌ركه‌وت و به‌خێرایی به جیهاندا بڵاوبووه‌وه تا ئێستا تووشی زیاتر له ٤٣ ملیۆن و ٧٩٠ هه‌زار كه‌س بووه.
ماڵپه‌ڕی "Worldometer" له نوێترین ئاماره‌كانی تایبه‌ت به كۆرۆنا ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو كه تا ئێستا یه‌ك ملیۆن و ١٦٤ هه‌زار و ٦٠٩ كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ئاشكرا كراوه كه ٤٣ ملیۆن و ٧٩٠ هه‌زار و ٥٤٣ كه‌س تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون و ٣٢ ملیۆن و ١٨٢ هه‌زار و ٧٣٧ تووشبووی ڤایرۆسه‌كه‌ش چاكبوونه‌ته‌وه.
له‌ئێستاشدا ١٠ ملیۆن و ٤٤٣ هه‌زار و ١٩٧ تووشبووی ڤایرۆسه‌كه‌ش له‌ژێر چاره‌سه‌ردان.
ئه‌مریكا زۆرترین كاریگه‌ری ڤایرۆسه‌كه‌ی له‌سه‌ره كه هه‌شت ملیۆن و ٩٦٢ هه‌زار و ٧٨٣ حاڵه‌تی تووشبوون تۆماركراوه و ٢٣١ هه‌زار و ٤٥ كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.