جیرۆ مۆرا، رۆژنامه‌وانی راگه‌یاندكاری گرته ڤیدیۆیه‌كی چركه‌ساتی دزینی مۆبایلی یه‌كێك له په‌یامنێرانی ئه‌رژه‌نتینی له‌كاتی په‌خشی راسته‌وخۆدا ،له‌ناوچه‌ی ساراندی له‌ده‌وروبه‌ری بۆینس ئایرس-ی پایته‌خت بڵاوكرده‌وه.
مۆرا له‌توێتێكدا ده‌ڵێ: له‌كاتی په‌خشی راسته‌وخۆدا موبایلی هاوكارم دیگۆ دی ماركویان دزی.
له‌گرته ڤیدیۆكه‌دا جیرۆ مۆرا كه وه‌ك په‌یامنێر له كه‌ناڵی 9ی نیۆخۆیی كارده‌كات،خۆی ئاماده ده‌كات بۆ ده‌ستپێكردنی په‌خشی ناوخۆ،له‌پڕ گه‌نجێك به ته‌نیشی تێپه‌ڕ ده‌بێت و موبایلكه‌ی نێو ده‌ستی ده‌ڕفێنێت و به نێو كۆڵانه ته‌نگه‌به‌ره‌كان راده‌كات ، په‌یامنێره‌كه‌ش هاوار ده‌كات و ده‌ڵێت : بوه‌سته موبایله‌كه‌میان دزی و پاشان به‌دوای گه‌نجه‌كه‌دا راده‌كات،به‌ڵام هه‌وڵه‌كه‌ی بێ ئه‌نجام ده‌بێت.
شایانی باسه گرته ڤیدیۆكه 800 هه‌زار بینه‌ری له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا هه‌بووه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.