ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایده‌گه‌ێنێت، هه‌موو هه‌وڵێك بۆ چه‌واشه‌كردنی ڕای گشتی و بۆ دژایه‌تیكردنی ده‌سه‌ڵاته فه‌رمییه‌كان ، له ژێر هه‌ر فشارێكدا بێت ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه و خه‌ڵكی كوردستان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌م هه‌وڵه نه‌زۆكانه، له كاره‌كانمان ساردمان ناكاته‌وه.
ئه‌مه‌ش ده‌قی ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانه ..
ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانه‌وه
ته‌نیا ئه‌و ڕاگه‌یاندراو و بابه‌تانه‌ی له سایتی فه‌رمی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان (https://www.krsc.gov.krd) بڵاوده‌كرێنه‌وه، گوزارشت له ڕای ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و هه‌ر شتێكی تر له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م چوارچێوه‌یه‌دا بێت، ده‌ڕبڕی ڕای فه‌رمی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش نییه. هه‌موو هه‌وڵێكیش بۆ چه‌واشه‌كردنی ڕای گشتی و بۆ دژایه‌تیكردنی ده‌سه‌ڵاته فه‌رمییه‌كان ، له ژێر هه‌ر فشارێكدا بێت ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه. خه‌ڵكی كوردستان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌م هه‌وڵه نه‌زۆكانه، له كاره‌كانمان ساردمان ناكاته‌وه و به‌رده‌وام ده‌بین له دابینكردنی ئاسایشی هاووڵاتیان و پووچه‌ڵكردنه‌وه و ڕێگه‌گرتن له هه‌موو هه‌وڵێكی تێكده‌رانه و هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان له‌م كاره تیرۆریستیانه‌دا هه‌یه ، ڕووبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێنه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.