سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌میانه‌ی دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ باڵیۆزی پۆڵه‌ندا له عێراق رایگه‌یاند: كار بۆ هه‌مه‌جۆركردنی ئابووری و سه‌رچاوه‌كانی داهات ده‌كه‌ین و گرنگیی زۆر به كه‌رتی كشتوكاڵ ده‌ده‌ین.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2020/10/27 مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له مارجن كۆبیاك باڵیۆزی پۆڵه‌ندا له عێراق كرد.
له دیداره‌كه‌دا په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی پۆڵه‌ندا له گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان تاووتوێ كرا.
باڵیۆزی پۆڵه‌ندا له عێراق ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی نیشاندا بۆ پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كان له گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ، به‌تایبه‌تی له بواری ئاڵۆگۆڕی بازرگانی و یارمه‌تیدانی هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆڕۆنا .
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له چوارچێوه‌ی كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا ، كار بۆ هه‌مه‌جۆركردنی ئابووری و سه‌رچاوه‌كانی داهات ده‌كه‌ین و گرنگیی زۆر به كه‌رتی كشتوكاڵ ده‌ده‌ین، به تایبه‌تی كه هه‌رێمی كوردستان ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌یه له بواری كشتوكاڵییه‌وه ببێته سه‌به‌ته‌ی خۆراك بۆ هه‌موو عێراق.


کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.