Erbil 38°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 09:31

2 کرێکاری لاو له‌شارەکانی ڕوانسەر و سەردەشت گیانیان له‌ده‌ستدا

کوردستان TV
100%


 لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو کرێکاری لاو لە شارەکانی ڕوانسەر و سەردەشت لە کاتی کار کردن بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەست داوە.

 بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە 26  ى 10 ى 2020 لاوێکی تەمەن 18ساڵی خەڵکی سەردەشت بە ناوی ”ئەشکان قادری“ لەکاتی کار کردن لە میکانیکییەک بە هۆی تەزووی کارەباوە گیانی لە دەست داوە.

لەلایەکی دیکەوە ڕۆژی هەینی رابردوو مێرمنداڵێکی تەمەن 17 ساڵی خەڵکی حەسەن ئاوای شەلە سەر بە شاری ڕوانسەر لەکاتی کار کردن بەهۆی وەرگەڕانی تراکتۆرەوە گیانی لە دەست دا.

ناسنامەی ئەو مێرمنداڵە 17 ساڵەیە ”یاسر سەعیدی“ ڕاگەیەندراوە کە لە نزیک گوندی بەوراوا تووشی ئەو ڕووداوە بووە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.