ئه‌حمه‌د سه‌فار،بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه هۆشداری له‌چاپكردنی دراوی نوێ بۆ كۆنتڕۆڵكردنی كورتهێنانی دارایی داوه.
ئه‌حمه‌د سه‌فار له لێدوانێكیدا به ماڵپه‌ڕی سۆمه‌رییه نیوزی راگه‌یاندووه، لیژنه‌كه‌یان نیازی نییه له رۆژانی داهاتوودا میوانداری پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی بكات، به‌ڵكو پێویست بوو رۆژی دووشه‌ممه ئاماده بێت،به‌ڵام به‌هۆی تێكه‌ڵاوبوون و چاوه‌ڕوانی كردن له‌سه‌ر دانانی واده‌یه‌كی نوێ، دواكه‌وتووه.
هه‌روه‌ها بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی عێراق گوتی: كرده‌ی ده‌رچوواندنی سیوله‌ی نوێ له ئابووری نابه‌رهه‌مهێنه‌ری وه‌كو عێراق،راسته‌وخۆ ده‌بێته سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ڵاوسان.
ئه‌حمه‌د سه‌فار گوتیشی: هه‌ڵاوسان مانای به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی كاڵایه له‌بازاڕه‌كان و له‌ده‌ستدانی نرخ و هێزی سیوله‌یه له‌به‌رامبه‌ر دراوه قورسه‌كان.
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی عێراق روونیشیكردۆته‌وه كه زه‌ره‌رمه‌ندی ئه‌م دۆخه ئه‌گه‌ر رووبدات،ئه‌وانه‌ن كه داهاتیان سنووردار‌و جێگیره،ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ زه‌ره‌مه‌ندی یه‌كه‌م فه‌رمانبه‌ران و خاوه‌ن موڵكه‌كان ده‌بن.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.