Erbil 38°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 09:18

لیژنەی ئاوەدانکردنه‌وه‌و وەبەرھێنان چەند پرسێک تاووتوێ دەکات

کوردستان TV
100%


بەمەبه‌ستی تاووتوێکردنی چەند پرسێکی پەیوەست بەكارى لیژنەكه‌، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشه‌مه 2020/10/27، لیژنەى ئاوەدانکردنه‌وه‌و وەبەرھێنان، بەسەرپەرشتیی ھاوڕێ مەلا ستار سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆکى لیژنەو بریاردەرو ئەنداندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه‌ کۆبووەوە.

دەسپێکی کۆبوونەوەكه‌ سەرجەم ئه‌و نۆسراو و ڕاپۆرتانه‌ی بەلیژنەكه‌ گەیشتبوون خوێندنەوەیان بۆ کراو دوای گفتوگۆکردنیان، ئەوانەی پێویستیى بەوەڵامدانەوه‌ هه‌بوو وەڵامدرانه‌وه‌، ئەوانەی تریش ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کران بۆ کاری پێویست.
ھەر لەکۆبوونەوەكه‌دا گفتوگۆ كرا لەسەر پلان و بەرنامەی کاری لیژنەكه‌ بۆ سه‌ردان و بەدواداچوونەکانی مانگی داھاتووی کاری لیژنەكه‌، بۆ ئەم مەبەستەش ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه‌ ڕای خۆیان خستەڕوو.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.