Erbil 38°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 09:23

لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا چه‌ند پرسێکی په‌یوه‌ست به‌بواری په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵای تاووتوێ کرد

کوردستان TV
100%


نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌مە 2020/10/27، لیژنە‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی، به‌سه‌رپه‌رشتیى عبدالسلام دۆڵه‌مه‌ڕی سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه‌‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامداو چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ست به‌بواری په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵای تاووتوێ كرد.

سه‌ره‌تای كۆبوونه‌‌وه‌كه‌ ده‌رئه‌نجامی به‌دواداچوونه‌كانی لیژنه‌ لاوه‌كییه‌كان خوێندرانه‌وه‌ كه‌ به‌دواداچوونیان بۆ چه‌ند كێشه‌یه‌ك كردبوو و بڕیاردرا به‌نوسراوێك ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی بكرێت.

له‌به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌ كێشه‌ی شایسته‌ داراییه‌كانی مامۆستایانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین گفتوگۆی له‌سه‌ر كراو بڕیاردرا لیژنه‌یه‌كی لاوه‌كی پێكبهێندرێت و سه‌ردانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین بكات، هه‌روەھا لیژنەیەکی لاوەکى پێکھێندرا بۆ بەدواداچوون و چارەسەرکردنی گرفتی قوتابیانی کەسوکاری شەھیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی بۆئەوەی سەردانی ھەر سێ وەزارەتی شەھیدان و خوێندنی باڵاو پەروەردە بکەن و ئەم گردفتە چارەسەر بکەن.

له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رجه‌م ئه‌و نوسراو و یاداشت و سكاڵاو داواكارییانه‌ی ئاراسته‌ی لیژنه‌كه‌و ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌‌ كرابوون خوێندرانه‌وه‌و گفتوگۆیان له‌سه‌ر كراو ئه‌وانه‌ی پێویستییان به‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ هه‌بوو وه‌ڵامدرانه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و چاره‌سه‌كردنیان.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.