وەزیری هەواڵگری ئیسرائیل، ئێلی کۆهین لە میانی لێدوانێکیدا بۆ کەناڵ 12ى ئیسرائیل باسی لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی تەل ئەبیب لەگەڵ ئیمارات، بەحرێن و سوودان کرد..
ئێلی کۆهین لەبارەی هەوڵەکانیان بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتە عەرەبییەکانی دیکە رایگەیاند : دوابەدوای هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، دانوستانەکانمان لەگەڵ سعوودیە، قەتەر، عومان، جەزائر و مەغریب چڕدەکەینەوە بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوانمان.
ئیسرائیل رۆژی ١٥ی ئەیلوول لە کۆشکی سپی رێککەوتننامەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیمارات و بەحرێن واژوو کرد.
دواتر لە 23ى تشرینی یەکەمدا سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند ئیسرائیل و سوودان لەسەر ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوانیان گەیشتوونەتە رێککەوتن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.