بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگهیاند: ئەمڕۆ ڕێکەوتی ۲۷ / ۱٠ / ۲٠۲٠ لەچالاکیەکیەکدا لەلایەن هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لەشاری هەولێر توانرا ( ۲ ) دوو تۆمەتبار بەناوەکانی ( ب ـ س ـ ح ) و ( س ـ أ ـ م ) دەستگیربکرێن.
ڕاشیگهیاند: تۆمهتبارهكان بڕی ( ۲٤٤ غرام کریستاڵ ـ ۲٠٠ غرام هێرۆین ـ ۳۳ غرام جامایکا ـ ۲٠ غرام حەشیش) و ( ۲٠ دەنك ) حەبی هۆشبەری سۆمادرین تەرازوویەکی کێشانی ماددەی هۆشبەر لەگەڵ ( ۲ ) دوو دەمانچە و ( ۱ ) یەك غەدارە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.