بڕیاره له‌سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو،قۆناغی دووه‌می هاوكارییه سه‌ربازی و لۆجیسته‌كانی ئه‌مریكا به‌سه‌ر هه‌ردوو لیوای 14 و 16 ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دابه‌شبكرێت، ئه‌مه‌ش له‌چوارچێوه‌ی پڕۆسه‌ی رێكخستنه‌وه‌ی هه‌یكه‌لی لیواكانی پێشمه‌رگه‌و پڕچه‌ككردنیان دێت.
ئه‌و بڕیاره‌ی سوپای ئه‌مریكا بۆ دابه‌شكردنی قۆناغی دووه‌می هاوكارییه سه‌ربازییه‌كان، ئه‌مڕۆ 27ی 10ی 2020 له‌میانی كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌و تیمی راوێژكارانی باڵای سه‌ربازی ئه‌مریكا له‌هه‌ولێر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه راگه‌یندرا.
له‌میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، شۆرش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌ت و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌فسه‌رانی پله باڵای وه‌زاره‌ت، له‌گه‌ڵ كۆلۆنێل جولیات، فه‌رمانده‌ی باڵای هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌هه‌رێم و وه‌فدێكی راوێژكارانی سه‌ربازی ئه‌مریكا، ئاماده‌كارییه‌كانی كۆمه‌ك و هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه تاوتوێكرا.
وه‌زیری پێشمه‌رگه رایگه‌یاند: هاوكارییه سه‌ربازی و لۆجیستیه‌كانی سوپای ئه‌مریكا بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه جێگه‌ی ستایش و بایه‌خی زۆری ئێمه و به‌و هه‌نگاوانه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌ره‌و قۆناغێكی په‌ره‌سه‌ندوتر و پرشنگدارتر هه‌نگاو ده‌نێت.
وتیشی: په‌رۆشی راوێژكارانی سه‌ربازی ئه‌مریكا له‌هه‌رێم، بۆ رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هه‌نگاونان به‌ره‌و دروستكردنی هێزێكی سه‌ربازی سه‌رده‌می، كه سه‌ربه‌خۆ و یه‌كگرتووبێت، به‌رزده‌نرخێنین. به‌ناوی گه‌لی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێم، سوپاسی گه‌ل و حكومه‌تی ئه‌مریكا ده‌كه‌ین.
فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌هه‌رێم، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، به‌رده‌وام ده‌بین له‌هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌كانمان بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، قۆناغی دووه‌می هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانیش سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه، كه خواستی ئێمه‌و هاوپه‌یمانانه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه تۆكمه‌تر بكرێت و له‌گه‌ڵ هاوكاره‌كانماندا، به‌یه‌كه‌وه ناوچه‌كه له‌تیرۆر و تیرۆریستانی داعش پاكبكه‌ینه‌وه.
وتیشی: له‌سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو، له‌مه‌راسیمێكدا كۆمه‌ك و هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا، پێشكه‌ش به‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌كرێت.
به‌گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، پڕۆسه‌ی پێكهێنانی ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش له‌نێوان وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كۆتایی به‌كۆبوونه‌وه‌كه هات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.