به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی له ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: مه‌فره‌زه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی- به‌شی پۆلیسی دوكان، تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه به‌فێڵ پاره‌ی له هاووڵاتیان سه‌ندبوو.
ڕاشیگه‌یاند: پاش تۆماركردنی سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر تۆمه‌تبارێك كه به‌فێڵ پاره‌ی له هاووڵاتییه‌ك وه‌رگرتبو، مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی دوكان لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردو توانیان تۆمه‌تباره‌كه بدۆزنه‌وه‌و ده‌ستگیری بكه‌ن.
هه‌روه‌ها دەستیان به‌سه‌ر بڕی چوار ملیۆن دیناردا گرت كه تۆمه‌تباره‌كه به‌فێڵ له‌و هاووڵاتییه‌ی سه‌ندووه، دوای ڕێكاره یاساییه‌كان ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێنڕێته‌وه.
تۆمه‌تباره‌كه له‌به‌رده‌م به‌ڕێز دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌دا دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه، هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن چه‌ند هاوڵاتییه‌كی دیكه‌وه چه‌ند سكاڵایه‌كی دیكه‌ی له‌سه‌ر تۆماركراوه به‌هۆی ده‌ستبڕین‌و فێڵكردنه‌وه.
له ئێستادا تۆمه‌تبار (م) ته‌مه‌ن 52 ساڵ دانیشتوی شاری سلێمانی، به بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.