له لێدوانێكدا نووسەرو ڕۆژنامەنووس عامر قەیس بۆ ماڵپهڕی کوردستان تی ڤی ڕایگهیاند: عێڕاق حاڵی حازر پڕە لە کێشەو لە قۆناغێکی سەختی سیاسی و ئابوریدایە.
له وڵامی پرسیارێک سەبارەت به خوێندنەوەو بەرچاوڕوونی سیاسەتی ئێستا بەتایبەت ئهو قۆناغەی ئێستاى عێڕاقی پێدا تێدەپەڕێت ، ڕۆژنامەنووس عامر ئهلقهیسی دەڵێت : به بۆچوونی من عێڕاق لە سەختریین قۆناخەکانی ژیانی سیاسیدایە، له وەتەی دامەزراندنی دەوڵەتی عێڕاق ،هەمیشە کێشەدار بوە، ئهمهش بەهۆی ململانێی سیاسی و بەدەستهینانی دەستکەوت ودووربوون له ناسنامەی نیشتیمانی گشتگیر بۆ بەرژەوەندی ناسنامەی خۆیی كه ئهمهش وڵاتی گەیاندە هەورازو نشێوێکی ترسناك که پاڵنەرێکه بۆ زاڵبوونی ململانێیە تووندەکان بەسەر پرسی ئاشتیخوازی،
ئەلقەیس سەبارەت بۆچوونی بەرانبەر سەرۆک وەزیرانى عێراق دەڵێت: مستەفا کازمی كه هاتە سەر حوكم ئاستهنگێكی قوورسی كهوته سەر شان که له حکومەتەکانی پێشوو بۆی جێماوە.
گوتیشی كازمی بەڵێنی ئهوهى بە بزاڤی خۆنیشاندەران داوە که بکووژانی خۆنیشاندران ئاشكرا بکات و بیانداتە دادگا ، هەروەها بەڵێنی داوە که چەک تەنیا لەبەر دەستی دەوڵەت بێت ، هەروەها یٔەو بەڵینەشی داوە که جەنگی گەندەڵکار بکات ،
وێڕای ئهنجامدانی هەڵبژاردنی پێش وەختە، که ڕەنگە بەهۆکاری ڕەوشی ئێستا ئهنجامیش نەدرێن، بە کورتی ئەگەر ڕێگرە بەردەوامەکان نەبێت و میلیشیاکان نەمێنن کازمی سەرکەووو دەبێت.
سەبارەت به ڕێکەوتنی شەنگال قەیسی دەڵێ : هەر ڕێکەوتنێكی نێوان هەرێم و بەغدا خزمەت به نزیکبوونەوە و چارەسەرکردنی کێشەکانی دیکەش دەدات له چوارچێوەیەکی یاسایی و دەستووری که جێگای ڕێزگرتنی هەموو لایەک بێت .
ڕێككهوتنی شەنگال مێژوویی بوو، سەبارەت بەو چەکانەی لەبەر دەستی دەرچووانی دەست یاسا، قەیسی ئاماژەی بەوەدا که پێوویستە هەیبەتی دەوڵەت بپارێزرێت ، لێرەدا هەر چەکێک لەبەر دەستی دەوڵەتدا نەبێت ئهوه لەدەرەوەی یاسا و ودەستوورە به پێی یاسا کاری لەسەر دەکریت و دهبێت بگەڕێتەوە بۆ دەوڵەت .
ئا/ فەرمان عەلی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.