Erbil 38°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 12:18

له‌ دیاله‌ تیرۆرستانی داعش پێنج هاووڵاتی سڤیلیان کوشت

کوردستان TV
100%

پێنج هاووڵاتیی سڤیل لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە پارێزگای دیالە له‌ رۆژهەڵاتی عێراق، کوژران.

شەعلان کاملی، ئەفسەر لە پۆلیسی دیالە له‌ باره‌ی هێرشه‌كه‌وه‌ ڕایگه‌یاند: چەکدارانی داعش گاوانێکیان لە قەزای میقدادییە باکووری رۆژهەڵاتی شاری بەعقوبە ناوەندی پارێزگای دیالە کوشت و دواتر تەرمەکەیان بۆمبڕێژ کردووە".

شەعلان کاملی ڕاشیگه‌یاند: تەرمە بۆمبڕێژکراوە بە کەسوکاری گاوانەکەدا تەقیوەتەوە لەوکاتەی کە ویستوویانە تەرمەکە هەڵبگرنەوە و بەهۆیەوە چوار کەسی دیکە کوژراون".

ئەو ئەفسەرەی پۆلیس ئاماژەی بەوەشکرد کە هێزە ئەمنییەکان هەڵمەتی گەڕان و پشکنینیان لە ناوچەکە دەستپێکردووە بۆ دۆزینەوەی چەکدارانی داعش.

لەسەرەتای ئەمساڵەوە هێرشی تیرۆریستانی داعش بەتایبەت لە ناوچەکانی سنووری پارێزگاکانی کەرکووک، سەڵاحەددین، دیالە زیادی کردووە.

ئه‌نادۆڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.