Erbil 38°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 12:14

بۆ جارى سێیەم ئه‌رمینیا بە بۆمبى قەدەغەکراوی عنقودى گوندێکى ئازەربایجان بۆردومان دەکات

کوردستان TV
100%

ئەرمينيا بۆ جارى سێيەم ئاگربەستى مرۆيى پێشێلكرد و گوندى كارايوسفلو سەر بە شارى بەدرەى بە بۆمبى عنقودى بۆردمانكرد.

خەليل باخچەليێڤ، كە دانيشتووى گوندى كارايوسفلوە و كوڕەكەى لە هێرشەكەى ئەرمينيا لە دەستداوە، ساتى رووداوەكەى بۆ پەيامنێرى ئاژانسى ئانادۆڵو باسكرد و گوتى، "لەناکاو دەنگى تەقينەوەيەكى زۆر بە هێز لە ئاسمانەوە هات.

بێ ئەوەى بزانم چييە راستەوخۆ چووم بۆ ماڵى كوڕەكەم". باخچەليێڤ، بەردەوام بوو و گوتى، "لە باخچەى ماڵەكەياندا تەرمى كوڕەكەمم بينى. بوكەكەم و نەوەكەیشم برينداربوون".

باخچەليێڤ، ئەوەشى راگەياند كە ئەو بۆمبەى کە ئاراستەکرابوو، بڵاوبووەتەوە هەموو گوندەكە و ئاشکرای کرد كە كوڕەكەى بەهۆى بۆمبەكەوە كوژراوە. - ئەو بۆمبەى لە گوندەكە دراوە بۆمبى عنقودى بووە لاى خۆيەوە جێگرى سەركۆمارى ئازەربايجان، حيكمەت حاجيێڤ، لە رێگەى تویتەرەوە بڵاويكردەوە،

ئەرمينيا، خەڵكى سڤيلى گوندى كارايوسفلوى بە بۆ مووشەكى جۆرى Smerchى قەدەغەكراو كە بۆمبى عنقودى لە خۆدەگرێت بۆردومانكردووە. حاجيێڤ، ئاماژەى بەوەشكرد كە لە هێرشەكەدا چوار كەس كوژراون و ١٣ى ديكەش برينداربوون. 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.