بە گوێرەى دوايين زانيارییهكانى ماڵپەرى "Worldometer" ، ژمارهی حاڵەتەكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19)، كە لە شارى وهان سەر بە هەرێمى هوبەى لە چین سهریههڵدا و لە سەرانسەرى جيهان تەشەنەی كرد، بۆ ٤٤ مليۆن و ١٧ هەزار و ٧٥٥ حاڵهت بەرزبووەتەوە.
زۆرترين حاڵەتى تووشبوون بە هەشت مليۆن و ٩٧٧ هەزار و ٥٩٣ حاڵەت لە ئەمريكا تۆماركراوە.
لهدوای ئەمريكا، هيندستان (حەوت مليۆن و ٩٧٤ هەزار و ٩٦٣)، بەڕازيل (پێنج مليۆن و ٤١٥ هەزار و ٦٧١)، رووسيا (يەك مليۆن و ٥٤٧ هەزار و ٧٧٤)، فەڕەنسا (يەك مليۆن و ١٦٥ هەزار و ٢٧٨)، ئيسپانيا (يەك مليۆن و ١٥٦ هەزار و ٤٩٨)، ئەرژەنتين (يەك مليۆن و ١٠٢ هەزار و ٣٠١)، كۆلۆمبيا (يەك مليۆن و ٢٥ هەزار و ٥٢)، بەريتانيا (٩١٧ هەزار و ٥٧٥) و مەكسيك ا (٨٩٥ هەزار و ٣٢٦) حاڵهتى تووشبوون بە (COVID-19).
لە سەرانسەرى جيهان يەک مليۆن و ١٦٧ هەزار و ٧٨٠ كەس دوای تووشبوونیان ڤايرۆسى كۆرۆنا گيانيان لەدەستداوە و ٣٢ مليۆن و ٣٠١ هەزار و ١١١ تووشبووى پهتاكه دوای چارەسەری پزیشکیی، چاكبوونەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.