حكومه‌تی عێراقی دوێنێ سێشه‌ممه به‌سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی ئاشكرای كردووه كه ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان به‌غداو هه‌ولێر هه‌ندێك كه‌سی قه‌ڵس كردووه.
ئه‌حمه‌د موللا ته‌ڵاڵ،وته‌بێژ به‌ناوی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، دوای كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی حكومه‌ت له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتی " ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌نێوان حكومه‌تی فیدڕاڵ و هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به شنگال ئه‌نجامدراوه ، هه‌ندێك كه‌سی قه‌ڵس كردووه" بێ ئه‌وه‌ی ناوی كه‌س بهێنێ.
هه‌روه‌ها وته‌بێژ به‌ناوی سه‌رۆك وه‌زیران گوتیشی "رێككه‌وتنه‌كه خه‌ڵكه‌كه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه سه‌رماڵ و حاڵی خۆیان ، رێگا بۆ ئاوه‌دانكرنه‌وه‌ی شاره‌كه ده‌كاته‌وه ،ئه‌وانه‌ش ده‌چنه ده‌ره‌وه كه‌له ڕێگای سنووره‌وه هاتوونه‌ته نێو شاره‌كه" وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ چه‌كدارانی په‌كه‌كه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
ژێده‌ر/ شه‌فه‌ق نیوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.