عه‌بد حوسێن هینداوی، راوێژكاری سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری هه‌ڵبژاردنه‌كان، رایگه‌یاند، ٢٣٠ پارتی سیاسیی خۆیان له كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژادنه‌كان تۆماركردووه، تاوه‌كو به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بكه‌ن كه بڕیاره له حوزه‌یرانی ساڵی داهاتوو ئه‌نجام بدرێت.
عه‌بد حوسێن هینداوی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا رایگه‌یاند، ژماره‌ی ئه‌و پارته سیاسییانه‌ی كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا كێبڕكێ به‌ده‌ستهێنانی كورسییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كه‌ن گه‌یشتووه‌ته ٢٣٠ پارتی سیاسیی له‌نێویاندا پارتی تازه دامه‌زراو هه‌یه.
راوێژكاره‌كه‌ی كازمی گوتیشی: "ئێمه دڵنیاین له تواناكانی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی به‌باشترین شێوه".
عه‌بد حوسێن هینداوی روونیكرده‌وه كه سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا كازمی سووره له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له واده‌ی دیاریكراودا له حوزه‌یرانی ساڵی داهاتوودا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.