پێنج هاووڵاتی سڤیل له‌لایه‌ن چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له پارێزگای دیاله رۆژهه‌ڵاتی عێراق، كوژران.
شه‌علان كاملی ،ئه‌فسه‌ر له پۆلیسی دیاله، له لێدوانێكدا گوتی: چه‌كدارانی داعش گاوانێكیان له قه‌زای میقدادییه باكووری رۆژهه‌ڵاتی شاری به‌عقوبه ناوه‌ندی پارێزگای دیاله كوشت و دواتر ته‌رمه‌كه‌یان بۆمبڕێژ كردووه.
شه‌علان كاملی گوتیشی: ته‌رمه بۆمبڕێژكراوه به كه‌سوكاری گاوانهكهدا ته‌قیوه‌ته‌وه له‌وكاته‌ی كه ویستوویانه ته‌رمه‌كه هه‌ڵبگرنه‌وه و به‌هۆیه‌وه چوار كه‌سی دیكه كوژراون.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان و پشكنینیان له ناوچه‌كه ده‌ستپێكردووه بۆ دۆزینه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.