له دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ، فه‌ریق جه‌مال محه‌مه‌د سه‌رۆكی هه‌یئه‌ی ئه‌ركان پێشوازی له كۆڵۆنێڵ بنجامین كرد.
له دیدیارێكدا كه به‌بۆنه‌ی کۆتایی هاتنی ئەرکی كۆڵۆنێڵ بنجامین سازكرا، سه‌رۆكی ئه‌ركان سوپاسی ناوبراوی كرد بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌رك و چالاكیه‌كانی كه له‌و ماوه‌یه‌ی له هه‌رێمی كوردستان بووه رۆڵی خۆی گێڕاوه له په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی و كاره هاوبه‌شه‌كانمان، هاوكات ئومێدی سه‌ركه‌وتنی له ئه‌ركی ئاینده‌یدا بۆ خواست.
دواتر فه‌ریق جه‌مال محه‌مه‌د سه‌رۆكی ئه‌ركان به‌خێرهاتنی كۆڵۆنێڵ ئیف –ی كرد، كه وه‌ك جێگره‌وه‌ی كۆڵۆنێڵ بنجامین ده‌ستبه‌كار ده‌بێت و هیوای خواست خزمه‌تێكی به‌رچاو به ئه‌رك و ئامانجه هاوبه‌شه‌كانمان بكات و له‌نێوانماندا په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی به‌رهه‌مدارمان هه‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.