Erbil 38°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 14:21

لیژنەی شەهیدان تاوتوێی هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی ئێزیدیەکان دەکات

کوردستان TV
100%


بەمەبەستی هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكانی ئێزیدیەكان، لیژنەی كاروباری شەهیدان وجینۆساید و زیندانیانی سیاسی، بەسەرپەرشتیی سوسن محەممەد میرخان سەرۆكی لیژنە، و بەئامادەبوونی جێگر و بڕیاردەری سەرۆكی لیژنە،و ژمارەیەك لە ئەندامان و راوێژكاران لیژنەكە، کۆبوونەوە.

لەكۆبوونەوەکەدا، لیژنەكە تاوتوێی میكانیزم و چۆنیەتی هەڵدانەوەی گۆڕە بە كۆمەڵەكانی ئێزیدیەكانی كرد، و لەلایەن ئەندامانی لیژنەكە گفتوگۆ لەسەر بەجینۆساید ناساندنی ئەم تاوانەی تیرۆریستانی داعش کرا .

لەكۆتایی كۆبوونەوەكەدا، لیژنەكە بڕیاریدا نووسراوی فەرمی لە رێگەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستانەوە ئاراستەی وەزارەتی شەهیدانی حكومەتی هەرێم بکات، بۆ ئەوەی لیژنەی شەهیدان لەهەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەکان ئاگاداربكاتەوە، و كار بۆ بەجینۆسایدناساندنیان بكەن.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.