ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق میوانداری به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی دارایی ده‌كات و گفتوگۆ له‌باره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و یاسای قه‌رزكردن ده‌كه‌ن.
له‌مباره‌یه‌وه جه‌مال كۆچه‌ر،ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌لێدوانێكیدا به رۆژنامه‌ی سه‌باحی نیمچه فه‌رمی راگه‌یاندووه: دواكه‌وتنی مووچه په‌یوه‌ندی به یاسای قه‌رزكردن نییه‌و له‌سه‌ر حكومه‌ت پێویسته له‌وه تێبگات كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك له‌م نێوانه‌دا نییه و رێگا به‌مه ناده‌ن.
هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پێشبینی كردووه كه قه‌رزكردنه‌كه 15 تریلیۆن دینار وه‌ك پێویستییه‌كی كارای حكومه‌ت تێپه‌ڕ ناكات.
جه‌مال كۆچه‌ر گوتیشی: دواكه‌وتنی مووچه له به‌رپرسیارییه‌تی لیژنه‌ی دارایی نییه،به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه ئاراسته‌یه‌ك له‌نێو لیژنه‌كه‌دا هه‌بوو كه پڕۆژه یاسای قهرزكردنییان ره‌ت ده‌كرده‌وه،به‌ڵام له‌لایه‌ن هه‌ندێك ئه‌ندامه‌وه فشار له‌هه‌مبه‌ر ههمواركردنهوهیدا هه‌بوو .
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌شڵێت: له ئێستادا قه‌رزی عێراق گه‌یشتۆته 124 ملیار دۆلار.
هه‌روه‌ها جه‌مال كۆچه‌ر گوتیشی: یاسای قه‌رزكردن ئه‌مجاره وا به‌ئاسانی تێپه‌ڕ نابێت و ئه‌مڕۆ سه‌باره‌ت به دواكه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، میوانداری به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی دارایی ده‌كرێت ، هه‌روه‌ها له رۆژانی دواتردا میوانداری وه‌زیری دارایی و كه‌سایه‌تییه‌كانی وه‌زاره‌تی پلاندانان ده‌كرێت.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.