Erbil 38°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 14:18

به‌ سه‌رپه‌رشتی مه‌سرور بارزانی ئەنجومەنی وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان کۆده‌بێته‌وه‌

کوردستان TV
100%


به‌ سه‌رپه‌رشتی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كۆده‌بێته‌وه‌ و له‌ چوارچێوه‌ی یاسای چاكسازی دوو رەشنووس تاووتوێ دەکات.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌  ئەنجومەنی وەزیران لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی دوو رەشنووسی  (پەیڕەوی ئیمتیازەكانی زیندانیكراو و گیراوانی سیاسی) و (پەیڕەوی دیاریكردنی ماف و ئیمتیازەكانی میراتگرانی شەهیدان) تاوتوێ دەکات. هەروەها راپۆرتی تایبەت بە جینۆسایدی تاوانەكانی داعش لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەخاتە بەر باس و گفتوگۆ.

(43)مین كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 28 ى 10 ى 2020  بە سەرۆكایەتیی مەسرور بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران،  بەڕێوەدەچێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.