لیوا یه‌حیا ره‌سوڵ،گوته‌بێژ به‌ناوی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق له‌په‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆیدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاندووه، فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان تونێلێكی داعش یان له پارێزگای نه‌ینه‌وا بۆردومان كردووه كه چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه خۆیانی تێدا حه‌شار ده‌دا.
هه‌روه‌ها لیوا یه‌حیا ده‌ڵێت: كرده‌كه به‌گوێره‌ی زانیاری هه‌واڵگری وورد ئه‌نجامدراوه‌و بۆته هۆی خاپووركردنی تونێله‌كه كه له شارۆچكه‌ی ئاشووری له پارێزگاكه‌دا بووه.
هه‌روه‌ها شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی سه‌ربه فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان رایگه‌یاندووه كه له ئاكامی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی بۆ پاكسازییكردنی ناوچه‌ی كه‌نعوس سه‌ربه قه‌زای شه‌رگات سه‌ربه پارێزگای نه‌ینه‌وا له تیرۆریستان به‌ڕێوه‌چوو و ماوه‌ی هه‌شت رۆژی خایاندووه‌و له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا 12 حه‌شارگه خاپووركراوه‌و ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر پێنج كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و كه‌لوپه‌لی خۆراكی تیرۆریستان.
بۆ بینینی گرته ڤیدیۆكه كلیك له‌سه‌ر ئه‌م لینكه‌دا بكه .. https://twitter.com/i/status/1321083704136081408
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.