وه‌زیری پێشمه‌رگه رایده‌گه‌ینێت: له‌سه‌ر پرسی پێكهێنانی ئه‌و ناوه‌نده هاوبه‌شانه‌ی نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراق، هه‌نگاوی باش چووینه‌ته پێشه‌وه‌و، وه‌ك وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هه‌میشه خواستمان بووه بگه‌ین به‌رێككه‌وتنی كۆتایی و چیتر ده‌رفه‌ت نه‌درێت به‌تیرۆریستان له‌و ناوچانه‌ی بۆشایی ئه‌منیان هه‌یه جموجۆڵ بكه‌ن.
ئه‌م ووتانه‌ی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، له‌میانی كۆبونه‌وه‌یه‌كی بوو لەگەڵ سڤێن کڕاوسپی، جێگری کۆنسوڵی گشتی ئەڵمانیا لە هەولێر.
لە کۆبوونەوەکەدا، كه سەرۆکی هەیئەی ئەرکان و ژماره‌یه‌ك لە ئەفسەرانی پلە باڵای وەزارەتی پێشمەرگە ئاماده‌یبوون، دوایین هەنگاوەکانی پێکهێنانی بنکەی هەماهەنگی هاوبەش لە نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عێراق گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا.
وەزیری پێشمەرگە، رایگەیاند: ئاسۆی گه‌یشتن به‌رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ سوپای عێراقی، روونه. سه‌ڕه‌رای رێگری و به‌ربه‌سته‌كان، هه‌نگاوه‌كانمان به‌رده‌وامه، وتیشی: جێگه‌ی خۆشحاڵیه بڕیاره له کۆتایی ئەم مانگە، بنکەی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش له هه‌ولێر و به‌غدا پێکبهێنرێت و قۆناغ بە قۆناغ بنکەکانی تریش له‌ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم پێکبهێنرێت.
وەزیری پێشمەرگە، ستایشی ڕۆڵی هاوپەیمانانی كرد بە تایبەت په‌رۆشی و دڵسۆزی حكومه‌تی ئەڵمانیا بۆ ڕێکەوتنی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عێراق، كه دواجار سه‌قامگیری و ئاسایشی ناوچه‌كه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه. داواشی کرد هاوپەیمانان به رۆڵی کاریگەری خۆیان بگێرن له‌فشار خستنه سه‌ر حكومه‌تی عیراق دژ بەو تەعریب کردنەی کە لە ناوچە كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی روودەدات، کە ناكۆكه له‌گه‌ڵ بنه‌ما سه‌ره‌تاییه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ و ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی.
جێگری كونسوڵی ئه‌ڵمانیا له‌هه‌ولێر، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد خۆشحاڵن به‌نزیكبوونه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق و وتیشی: بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچه‌كه‌و بنبڕكردنی تیرۆریستان هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوولا گرنگ و پڕ بایه‌خه.
كۆبوونه‌وه، جه‌ختی له‌سه‌ر به‌رده‌وامییه‌كانی پرۆسه‌ی چاكسازی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كرده‌وه‌و كه وڵاتی ئه‌ڵمانیاش له‌رێگه‌ی راوێژكارانی سه‌ربازییه‌وه رۆڵی گرنگ و كاریان گێڕاوه، بۆ ئه‌مه‌ش وه‌زیری پێشمه‌رگه رایگه‌یاند: هه‌نگاوی باشمان بڕیوه و پێویستیمان به دۆسته‌كانمانه له‌گه‌یشتن به‌ئامانجی كۆتایی، كه خۆی له‌دروستكردنی هێزێكی نیشتمانیی سه‌ربه‌خۆ ده‌بینێته‌وه
دانانی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.