Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 14:10

به‌ ڤیدیۆ..مۆبایلی وه‌ن پڵه‌سی نوێ به‌دیزاینێکی ناوازه‌ ببینه‌

مۆبایله‌كه‌ شاشه‌یه‌كی قه‌باره‌6،55 ئینچی هه‌یه‌
کوردستان TV
100%

كۆمپانیای "وه‌ن پڵه‌س" مۆبایلێكی نوێی به‌ناوی "وه‌ن پڵه‌س تی 8" ئاشكرا كردووه‌ كه‌ له‌ڕێگای په‌خشی راسته‌وخۆی كه‌ناڵی كۆمپانیاكه‌ له‌ یوتیوب نمایش كرا.

 

مۆبایله‌كه‌ شاشه‌یه‌كی قه‌باره‌6،55 ئینچی هه‌یه‌ كه‌ كوالێتی خستنه‌ڕووی FULLHD یه‌ و كامێرای پێشه‌وه‌ی روونییه‌كه‌ی 16 مێگاپێكسڵه‌.

 

مۆبایله‌ نوێكه‌ی "وه‌ن پڵه‌س" پرۆسێسه‌رێكی جۆری "سناپ دراگۆن 865"ی هه‌یه‌ كه‌ ڕامه‌كه‌ی ده‌گاته‌ 12 گێگابایتو یادگه‌یه‌كی ناوخۆیی 256 گێبابایت، جگه‌ له‌وه‌ی پشتگیری ته‌كنه‌لۆژیای نه‌وه‌ی پێنجه‌می تۆره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن " G5" ده‌كات .

 

هه‌رچی پاترییه‌كه‌یه‌تی ئه‌وه‌ هێزێكی 4500 میللی ئه‌مپێری هه‌یه‌ و پشتگیری ته‌كنیكی خێرابارگاویكردنه‌وه‌ ده‌كات به‌ گوڕی 65 وات.

ژێده‌ر: ژووری بارزگانی و پیشه‌سازی سلێمانی

 

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.