Erbil 38°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 14:17

هاوڵاتیه‌کی کورد له‌کوردستانی ئێران له‌سێداره‌ درا

کوردستان TV
100%


حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی لوڕستان کە بەتۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە سڕکەرەکان ئەو حوکمەی بەسەردا سەپابوو، جێبەجێ کرا.
 

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممەي رابردوو حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی لوڕستان بەناوی پەیمان سەفائی تەمەن 34 ساڵ لە بەندیخانەی شاری ئەلیگودەرزی ئەو شارە جێبەجێ کراوە.
 

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێرن لە زاری یەکێک لە نزیکانی پەیمانەوە ڕایگەیاندووە : ” ناوبراو بە تۆمەتی جێبەجێ کردنی 75 کیلۆ ماددەی هۆشبەر لەجۆری شیشە بەندکراوە و لەلایەن دادگای شۆڕشەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپاوە. ناوبراو شۆفیری ئۆتۆمبیلەکە بووە و ئەو بارەش هی کەسێکی دیکە بووە کە حوکمی 18 ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە، بەڵام پەیمان حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپاوە لەحاڵێکدا بارەکە هی ئەو نەبووە.“

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.