ئێواره‌ی دوێنێ جه‌واد حه‌مدان ساعدی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له هاوپه‌یمانی سائیرون به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانی ناوچه‌ی حوسێنییه‌ی به‌غدا له نووسینگه‌كه‌ی ده‌رده‌كات و پێی ده‌ڵێت: شڕو شیتاڵت كۆبكه‌ره‌و بڕۆ،هاوكات شه‌ڕه قسه‌كه‌ی نێوان هه‌ردوولا له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی ساعدی وێنه‌گیراوه‌و بڵاوكراوه‌ته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه هاوپه‌یمانی سائیرون رایگه‌یاندووه كه په‌رله‌مانتار جوداد ساعدی له كاری سیاسی و راگه‌یاندن سڕكراوه‌و ده‌بێ به‌فه‌رمی داوای لێبوردن بكات ، هه‌روه‌ها ناشبێت سه‌ردانی هیچ داموده‌زگایه‌كی حكومی بكات.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.