به‌هۆی خراپ عه‌مباركردنیه‌وه، لیژنه هاوبه‌شه‌كان ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر برنجی جۆراوجۆردا ده‌گرن و له‌ناوی ده‌به‌ن.
بێوه‌ی ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دوی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: له‌سه‌ر سكاڵای هاوڵاتیان و به‌هۆی خراپ عه‌مباركردنیه‌وه، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕی (13) تۆن و (500) كیلۆگرام چه‌ند جۆرێك برنجی خراپبودا گرتوه.
وتیشی: پێش به‌سه‌رچونی ماوه‌ی دیاریكراو، به‌هۆی گه‌رمی شوێنه‌كه و خراپ عه‌مباركردنیه‌وه ته‌واوی برنجه‌كه ئه‌سپێ_ی هه‌ڵهێناوه.
رونیكرده‌وه: به‌پێی رێنماییه‌كان، ئه‌و شوێنه‌ی وه‌ك كۆگای عه‌مباركردنی خوارده‌مه‌نی به‌ركارده‌هێنرێت، پێویسته پله‌ی گه‌رمی كۆگاكه له (25) پله زیاتر و راده‌ی شێی شوێنه‌كه له (55) زیاتر نه‌بێت، له‌گه‌ڵ دانانی هه‌واكێش بۆ ئاڵوگۆڕكردنی هه‌وای شوێنه‌كه و هه‌روه‌ها دیواره‌كانی كاشی بێت و به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك رێگری له قرتێنه‌ركان (جرج و مشك) بگیرێت.
سه‌رۆكی لیژنه‌كه داوا له‌هاوڵاتیانی شاری سلێمانی ده‌كات، له‌كاتی هه‌بونی گومان له‌هه‌ر كاڵاوشمه‌ك و خوارده‌مه‌نیه‌ك، له‌رێی ژماره (07708677777) په‌یوه‌ندی به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه بكه‌ن.
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد: به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ته‌واوی برنجه ده‌ست به‌سه‌ردا گیراوه‌كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.