مه‌هدی ره‌شید حه‌مدانی، وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاو له حكوومه‌تی عێراق، رایگه‌یاند كه له ماوه‌یه‌كی نزیكدا، دۆسیه‌ی ئاو له‌گه‌ڵ توركیا یه‌كلایی ده‌كه‌نه‌وه و گوتی: "به‌رده‌وامین له ئاماده‌كردنی ره‌شنووسی پرۆتۆكۆلێك به ئامانجی دیاریكردنی پشكی ئاوی خۆمان له رووباری دیجله".
مه‌هدی ره‌شید حه‌مدانی له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵیی فه‌رمی عێراق گوتی: "دۆسیه‌ی دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێی سه‌باره‌ت به پشكی ئاوی عێراق، زیاتر له ٣٥ ساڵه به‌رده‌وامه و متمانه‌مان هه‌یه به‌وه‌ی به‌م نزیكانه دۆسیه‌ی ئاو له‌گه‌ڵ توركیا یه‌كلایی بكه‌ینه‌وه".
راشیگه‌یاند كه عێراق و توركیا خواستی سیاسیی و راسته‌قینه‌یان هه‌یه بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی ئاو و گوتی :بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان نێرده‌ی تایبه‌تی خۆی به ئامانجی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی ئاو، ناردبووه عێراق، ئێستایش لای خۆمانه‌وه له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌رده‌وامین له ئاماده‌كردنی ره‌شنووسی پرۆتۆكۆلێك به ئامانجی دیاریكردنی پشكی ئاوی خۆمان له رووباری دیجله
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.